گۆماندەكرێت فرۆكەی ئۆكرانیەكە بەر مووشكەی ئێران كەوتبێت
بەرە بەیانی ئەمرۆ فرۆکەیەك لەجۆری بۆینگ ٧٣٧ لە ئۆكرانیاوە هاتووتۆتە ئێران كەوتە خوارەوە 167 سەرنشینی تێدا بوو 140 یان ئێرانی بوونە كەوتە خوارەوە و هەموویان گیانیان لەدەست دا”.
لەو بارەیەوە سەرچاوەی میدیاكانی ئێران رایگەیاند”ئەمرۆ چوارشەممە فرۆکەیەکی ئۆکرانی بە ١٧٠ سەرنشینەوە، لە نزیک فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی لەشاری تاران تێکشکاوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەردا رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە” تێکشکانی ئەو فرۆکەیە دوای ھێرشە موشەکیپەکەی ئێران دێت بۆ سەر دووبنکەی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق و باس لەوە دەکرێت کە موشەکێک بە ھەڵە بەر ئەو فرۆکەیە کەوتبێ.
پێشتر سوپای پاسداران راگەیاند كە 36 مووشەك ئاراستەی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق كراوە، بەڵام هێزە ئەمنیەكانی عێراق رایگەیاندووە كە 17 مووشەك ئاراستە كراوە”.