به‌فرو باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانى نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى پێنج شه‌ممه‌، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، پله‌ى گه‌رمى نزم ده‌بێته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

111

 

1

 

Back to top button