شرۆڤەی تۆڵەکردنەوەی ئێران : 11 ڕۆکێت لە کۆی 15

بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە تاران هێرشێکی ڕۆکێتی ئەنجام دا بۆ سەر دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق وەك تۆڵەکردنەوەیەك بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و لەم هێرشانە دا بنکەی عێن ئەسەدی ئاسمانی کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق و بنکەی سەربازی نێو فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی کە هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە خۆ دەگریت کراونەتە ئارمانج.

هەروەها دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێران باسیان لە بەشداری حەشدی شەعبی کردووە لە ئۆپەراسیۆنی هێرشەکانی سەر بنکەی عێن ئەسەد بەڵام تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن میلیشیاکانی حەشد پشتڕاست نەکراوەتەوە و جگە لەمەش ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان گوتیان 5 ڕۆکێتی کاتیوشا لە بنکەی تاجی لە باکووری بەغدا کەوتنە خوارەوە و لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئەمریکی گوتی 10 ڕۆکێت بەر بنکەی عێن ئەسەد کەوتووە و تەنها یەك ڕۆکێت لە بنکەی هێزەکانمان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە و 4 ڕۆکێتی تــر نەگەیشتوونە شوێنەکانیان و لەم هێرشانە دا سوپای پاسداران ڕۆکێتی جۆری ( قیـام ) ی بەکارهێناوە کە مەودایەکەی دەگاتە 800 کیلۆمەتر.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button