لـە ئێران فڕۆکەیەکی ئۆکرانی تێکشکـا بە 170 سەرنشینەوە
دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە گوتیان فڕۆکەیەکی ئۆکرانیا لە جۆری بوێنگ 737 بەهۆی گرفتێکی هونەری بە 170 سەرنشینەوە تێکشکا لە دوای هەڵفڕینی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران و لەم بارەیەوە ڕەزا جەعفەر زادە گوتەبێژی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی ئێران گوتی دەسەڵاتدارانی ئێران تیمی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی کردووە ، لەلایەکی دیکەوە بیر حسێن کۆلیفاند سەرۆکی دەزگای فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند فڕۆکەکە گڕی گرتووە و لە هەوڵ داین بۆ دۆزینەوە و دەربازکردنی کەسانێكی نێۆ فڕۆکەکە.
سەرچاوە : الغــد برێس