شاندێكی باڵای یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و یانه‌ی نه‌جه‌ف دێنه هه‌ولێر
خواكوڕك
رۆژی هه‌ینی 16/12/2016 له‌خولی نایابی عێراقی هه‌ر دوو یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له یاریگای نه‌جه‌ف رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه، دواتر یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ راگه‌یانراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
له‌یاری نێوان نه‌جه‌ف و هه‌ولێر، هانده‌رانی یانه‌ی نه‌جه‌ف به‌دروشم و هوتاف سوكایه‌تیان به یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌م هۆیه‌وه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی زاخۆ كشانه‌وه‌یان له خولی عێراقی راگه‌یاند.
وابڕیاره ئه‌مرۆ دوو شممه 19/12/2016 شاندێكی باڵای یەكێتی تۆپی پێی عێراق و یانه‌ی نه‌جه‌ف سەردانی شاری هەولێری پایەتەختی هەرێمی كوردستان بكه‌ن بۆ داوای لێبووردن كردن سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه‌ی هه‌ینی رابردوو.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م شانده هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەكانی هەولێر و زاخۆ رازی بكەن لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بمێننەوە.
پێشتر یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر حكومەتی عێراق بەفەرمی داوای لێبوردن لە گەلی كورد و پێشمەرگە نەكات، ناهێڵن هیچ یانەیەكی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە هەرێمی كوردستان یاریی بكەن.