ئێــران .. بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە دوبەی و ڕیـاز دەکەینە ئارمانج
حکومەتی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە لە دوای بوردوومانی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق بەفەرمی ڕایگەیاند لەوانەیە دوبەی پایتەختی ئیمارات و ڕیـازی پایتەختی سعودیە بکرێتە ئارمانجی مووشەکەکانمان و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا عـەلی ڕەبیعی گوتەبێژی حکومەتی ئێران گوتی وڵاتانی دراوسێ ناکەنە ئارمانج بەڵام بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لەم وڵاتانە دەکرێنە ئارمانج.
ڕەبیعی دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل هەر چەندە خۆی لێ بەریکردووە بەڵام دڵنیایـن دەستی هەبووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئاماژەشی دا دەیان مووشەك ئاراستەی ئەو ناوەندانە کراون کە واشنتۆن بەکاریان دەهێنیت لە ناوچەکە بێ ئەوەی ڕادارەکانی ئـەمریکا ئاشکرایان بکات و لەم ڕۆوە دڵنیام چیتر ناتوانێت بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە جێ بەجێ بکات.
چاودێڕانی سەربازیش لەمبارەوە دەڵێن مووشەکەکنی ئێران لە کۆی 53 مووشەکی ئارستە کرا و12 دانەیان توانیویانە بگەنە ئامنجەکان و ئەوانیتر هەر زوو بەربوونەتەوە خوارێ