سەرۆکی هەرێمی کوردستان : هەرێمی کوردستان نیگەرانی دۆخی ئێستاکەیە .
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕادەگەێنێت ، ئێمە بە گشتی نیگەرانی دۆخی ئێستاکەیین و پێشمان وایە بڕیاری تەک لایەنەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەر کردنی هێزە بیانیەکان ، بڕیارێکی ناگونجاو بوو .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنەکانی تری سیاسی بۆ رۆژنامەوانان روونکردنەوەی دا ، هەروەها گووتی پێویستە لە سەر هەموو لایەنەکان هەوڵی ئارام کردنەوەی دۆخەکە بدەن .
لە بەشێکی قسەکانیدا سوپاسی هاوهەڵوێستی فراکسیۆنەکانی کوردستانی کرد کە بەغدا و گووتیشی لێرەش بە هەمان یەکدەنگیەوە کار دەکەیین و دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان .
لە کۆتاییدا باسی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی ڕابردووی ئێرانی کرد و گووتی بە خۆشحاڵیەوە هیچ زیانی گیانی بە دواوە نەبووە ، بەڵام نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە ، هەر بۆیەش ئێمە پێمان وایە عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانییە .