گومانەکان بۆ بەردانەوەی فڕۆکەکەی ئوکرانیا بە دەستی ئێران روو لە زیاد بوونە .

سەرچاوەی هەواڵی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەڵێت پێش ئەوەی ئەو فڕۆکە بەربێتەوە لە ئاسمان تەقیوەتەوە و خۆیان ئاگاداری ئەوە بوون ، هەر بۆیەش ئێران نایهەوێت ئەمریکا نهێنی سندووقە رەشەکە بزانێت .

 

بەرپرسی ناوەندی ئاسمانی ئێران ڕایدەگەێنێت سەندووقە ڕەشەکەی فڕۆکەی  ئۆکرانیا، نادەینە دەست ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتی بەربوونەوەی .

 

عەلی عابدزادە بە رۆژنامەوانان ڕادەگەێنێت بە پێی یاسای ( ئیکائۆ ) هەر فڕۆکەیەک لە هەر وڵاتێک بەربێتەوە مافی ئەو ڵاتەیە ، نهێنی سندووقە رەشەکەی بزانێت  بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا بکات .

 

ئەو قسانەی عابدزادە گومانەکانی بۆ سەر ئێران زایاد کردووە کە ئێران لە ڕێگەی چەکی دژە فڕۆکەوە ئەو فڕۆکە گەشتیارییەی خستبێتە خوارەوە.

 

هاوکات بە پێی ئەو هەواڵ و وێنانەی لە شوێنی رووداوەکە بۆ ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) نێردراوە ، باس لەوە دەکات ئەو فڕۆکە بە فیشەکی دژە فڕۆکە پێکراوەو شوینی فیشەکەکان لە سەر باڵ و پەیکەرەی بە جێ ماوی فڕۆکەکە دیارە .

 

سەرچاوەی هەواڵی دەزگای میدیایی خواکوڕک دەڵێت پیش ئەوەی ئەو فڕۆکە بەربێتەوە لە ئاسمان تەقیوەتەوە و خۆیان ئاگاداری ئەوە بوون ، هەر بۆیەش ئێران نایهەوێت ئەمریکا نهێنی سندووقە رەشەکە بزانێت .

Back to top button