ئەمریكا پێشوەخت ئاگادار بووە
كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكا لە زاری بەرپرسێكی باڵای سوپای ئەمریكا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی سوپای ئەمریكا پێشوەخت ئاگادار بوون لە هێرشەكانی ئێران و هێرشەكانیش هیچ زیانی نەبووە چونكە پێشوەخت سەربازانی ئەمریكا ڕێكاری خۆپاراستنیان گرتۆتەبەر
هاوكات عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەیەنێت كە ئێران پێشوەخت حكومەتی عێراقی لە هێرشەكانی ئاگادار كردووە و ڕایگەیاندووە ئەوە لە تۆڵەی خوێنی قاسم سولەیمانی دەكەن
شەوی ڕابردوو ئێران چەندین موشەكی ئاراستەی چەندین پێگەی هێزەكانی ئەمریكا كرد بەڵام هیچ زیانی نەبووە