هێزەکانی ڕاهێنەری سەربازی  ئاڵمانیا هەولێر جێدێڵن

 

لە دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق ، حکومەتی ئاڵمانیا بڕیاری داوە بەشێک لە سەر بازەکانی خۆی کە لە ئیستادا لە هەولێر جێگیر کراون بکشێنێتەوە ، پێشتر سەربازانی ئەڵمانیایی لە باشووری عێرا ق بوون.

 

ئانە گرێت کرامپ کارنباڤێر ، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیۆنیدا ڕایدەگەێنێت سوپای ئەو وڵاتە سەرقاڵی خۆ ئامادە کردنە بۆ دەرچوون لە هەولێر .

 

خانمی کرامپ هەروەها ڕوونی دەکاتە ئامانجی ئێمە ئەو هێزانەن کە کاری ڕاهێنانی سەربازیان لە ئەستۆ بوو ، ئێستاش ڕاهێنانی سەربازی بە هێزەکانی عێراقی و کوردستانی کۆتایی پێهاتووە و پێویستە بگەڕێنەوە وڵات .

 

هاوکاتیش وەزیری بەرگری ئاڵمانیا دەڵێت بە دڵنیاییەوە ئاڵمانیا بە هاوئاهەنگی ە گەڵ هاوپەیمانان کار دەکات .

 

زیاتر لە 100 سەربازی ئاڵمانی لە ئیستادا لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە

 

Back to top button