ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆبۆوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوار شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی بەرێوە چوو ، دۆخی عێرا ق و بە گشتی ناوچە تەوەری کۆبوونەوەکەی بۆی خۆی تەرخان کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا بە لەبەر چاو گرتنی ئەم دۆخەی ئێستا ، ئامادەبوان لەو باوەڕەدابوون ، گرووپەتیرۆریستیەکانی داعش دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لەو بۆشاییە ئەمنیە هێرشەکانیان دەست پێبکەنەوە ، بە تایبەت بۆ سەر ناوچە کوردستانیەکان ، هەر بۆیەش هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت بەردەوام بێت لە گەڵ هاوپەیمانانی دژی داعش .
مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێک لە قسەکانی خۆیدا گووتی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانا خەریکی ئارام کردنەوەی دۆخی شێواوی ئێستایە ، هاوکاتیش هیوادارین هەموولایەنەکان رێز لە رۆڵگێرانی هاوسەنگی هەرێمی کوردستان بگرن .
بەردەوامی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو .
لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان خستە بەر باس کە لەوێدا لەسەر یاسای چاکسازی و خانە نشینی و دەرماڵە و مووچە قسە کراوەو گەیشتوونەتە رێکەوتن و لە دوای پەسەند کردنی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە .
سەرۆک وەزیران، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکەیە. گوتیشی: ”هیواداراین هەموو لایەنەکان رێز لە رۆڵی هاوسەنگانەی هەرێمی کوردستان بگرن“.
سەرۆک وەزیران هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
پاشان ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان و چەند پێشنیارێکی تایبەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی تر لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە بۆ رەوانەکردن بۆ پەرلەمانی کوردستان.