بەرهەم ساڵح : نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێکانی ناوچەیی و  جیهانی

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ ئێوارەی چوارشەممە ئیدانەی مووشەکبارانەکەی ئێران دەکات و بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقی ناو دەبات .

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆک کۆماری عێراق وێرای ئیدانە کردنی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ئەوە چەندمین جارە خاک و سەروەری عێراق ل لایەن دراوسێکانەوە پێشێل دەکرێت ، بۆیەش داوا لە هەموو لایەنەکانی خاوەن ململانێ دەکەم خۆیان بپارێزن لە بەکار هێنانی عێراق بۆ یەکلابوونەوەی کێشەکانی نێوانیان .

 

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە وەک پێشووتر ڕامانگەیاندووە ، عێراق پشتیوانی لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچە و ئاسایشی گشتی دەکات .

Back to top button