وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران : دەنگۆی ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا پێش هێرشی مووشەکیمان درۆیەکی شاخدارە
وتەبێژی باڵای هیزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هێرشی مووشەکی دوێنێ شەوی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە عێرا ق هەرێمی کوردستان گووتی : ئەوانەی باوەریان وایە پێش هێرشەکە ئەمریکامان ئاگادار کردۆتەوە زۆر هەڵەن ، ئەوە هەواڵێکی بێبنەمایە .
لیوا ئەبولفەزل شکارچی گووتی : ئەگەر قەڵغانی مووشەلی ئەمریکا توانایی بوایە نەیدەهێشت مووشەکەکانمان ئامانجەکانی بپێکێت .
قسەکانی شکارچی لە کاتێکدایە کە چاودێرانی سەربازی پێیان وایە لە 56 مووشەکی ئاراستە کرا و 12 مووشەک توانیوایانە نزیک ئامانجەکان ببنەوە ، کە ئەوانیش 4 دانەیان لە لە نیوەی رێ بەربوونەوە .