وەزیری بەرگری ئەمریکا : ئامادەیین ئەو شەڕەی ئێمە دەستمان پێ نەکردووە کۆتایی پی بێنین
وەزیری بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە وبارەگاکانیان لە عێرا ق و هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ئێمە نامانەوێت شەڕ هەڵگیرسێنین ، بەڵام ئەگەر شەڕێک بیتە ئاراوە توانایی ئەوەمان هەیە بەزوویی کۆتایی پێ بێنین .
مارک ئێسپەر ، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی سی ئێن ئێن کە رۆژی چوارشەممە بڵاو کرایەوە دەڵێت با ئێران خۆی تاقی نەکاتەوە ، زۆر زوو کۆتایی بە جەنگێک دێنین کە خوازیاری نین .
ئیسپەر هاوکات باس لەو بەڵگانە دەکات کە بووبە هۆی کوشتنی قاسم سلێمانی و دەڵێت دەبوو سەرکردەیەکی گەورەتیرۆریست لە ناو بچێت