ترەمپ: ئێران ھێرشی کردە سەر ئێمەو ھاوپەیمانەکانمان تۆله‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران هێڕشی مووشه‌كیان كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له ئه‌نبار بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د به نۆ موشه‌ك پێكرا هه‌روه‌ها 4 موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی مه‌شی راوێژكارانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كرودستان كران به‌ڵام ههیچ كامێكیان ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی توره كردنی ئه‌مریكا و دۆنالد ته‌رمپ سه‌رۆك ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند تۆله‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی رایگه‌یاند كه وڵاتان چاویان پۆشیوه له كاره خراپه‌كانی ئێران و ئه‌و رۆژه كۆتایی هات، ئێران وڵاتی سپۆنسه‌ری تیرۆره و به دوای چه‌كی ئه‌تۆمیدا ده‌گه‌ڕێت و هه‌ڕه‌شه له جیهانی ئازاد ده‌كات.
به‌شێكی وتاره‌كه‌ی دۆنالد تره‌مپ
هه‌فته‌ی رابردوو ئێمه توانیمان كه تیرۆریستێك له ناو به‌رین، كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرد. به فه‌رمانی من بوو. سوپای ئه‌مه‌ریكا توانی سه‌كرده‌ی گه‌وره قاسم سوله‌یمانی له‌ناو به‌رێت. وه‌ك به‌رپرسی سوپای قودس. سوله‌یمانی به‌رپرس بوو له خراپترین كاره‌كان. ئه‌و راهێنانی به تیرۆریسته‌كان كردبوو. له‌ناویاندا حزبوڵڵا كه هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی. ئه‌و ئاگری كرده سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و به هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیی كوشت و بریندار كرد، له رێگه‌ی چاندنی بۆمبه‌وه.
سوله‌یمانی فه‌رمانی كرد به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كانمان. هه‌روه‌ها به‌رپرس بوو له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا. له چه‌ند رۆژی رابردوودا پلانی هێرشی نوێی داڕشتبوو، به‌ڵام ئێمه رامانگرت.
سوله‌یمانی ده‌ستی سووره به خوێنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانییه‌كانیش. ئه‌و ده‌بوو زۆر له‌مه‌و پێش له‌ناو ببرێت. به له‌ناوبردنی قاسم سوله‌یمانی ئێمه په‌یامێكی به‌هێزمان نارد بۆ تیرۆریسته‌كان.
ئه‌گه‌ر ئێوه به‌های ژیانی خۆتان ده‌زانن، ده‌بێت به‌ها بۆ خه‌ڵكی دیكه دابنێن. په‌یامێكمان بۆ ئێران ناردووه، كه ئێران به‌رده‌وامه و ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سزای زیاترتان به‌سه‌ردا بسه‌پێنین و ئه‌و سزایانه ده‌مێننه‌وه تا ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌گۆڕێت.
له چه‌ند مانگی رابردوو ئێران هێرشیكرده سه‌ر ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سعوودییه و دوو درۆنی ئه‌مه‌ریكی خسته‌خواره‌وه. دوای رێككه‌وتنه خراپه‌كه‌ی 2015 خراپتر و توند‌وتیژتر بووه. ئێمه 150 ملیار دۆلارمان به كاش دایه‌وه ئێران، له باتی ئه‌وه‌ی ئێران پێمان بڵێ سوپاس، به‌ڵام درووشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێته‌وه. دوای رێككه‌وتنه‌كه ده‌نگی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا له ئێرانه‌وه دلێرتر بوو. ئێران ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌كارهێنا بۆ درووستكردنی گرژی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له یه‌مه‌ن، لوبنان، ئه‌فغانستان و عێراق.
ئه‌و مووشه‌كانه‌ی شه‌وی رابردوو ئاراسته‌ی ئێمه و هاوپه‌یمانه‌كانمان كرا، به‌و پاره‌یه كڕابوون، كه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا (ئۆباما) دایه‌وه ئێران. كه 1500 كه‌سی ئێرانیشی له خۆپیشاندانه‌كاندا كوشتووه.
ئه‌و رێككه‌وتنه خراپه‌ی ئه‌تۆمی له كورتترین ماوه‌دا كۆتایی دێت و ده‌بێت كۆتایی بێت. ده‌بێت رێگه نه‌درێت ئێران ده‌ستی بگاته چه‌كی ئه‌تۆم. ده‌بێت ئێران واز له‌و خولیایه بهێنێت و واز له پشتیوانی تیرۆر بهێنێت. ئێستا كاتی هاتووه كه وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا ئه‌و راستییه بزانن و دانی پێدا بنێن. ده‌بێت ئێستا دوور بكه‌ونه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران. ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، كه جیهان سه‌لامه‌تتر و ئارامتر بكات. ده‌بێت رێككه‌وتنێك بكرێت، ئێران بكاته وڵاتێكی ئاشتیخواز. ئێران ده‌كرێت بكرێته ئه‌و وڵاته كه ئاشتیخواز و سه‌قامگیر بێت.
به‌ڵام تا ئێران به‌رده‌وام بێت له تێكدانی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه روونادات، ده‌بێت هه‌موومان په‌یامێكی گشتیگیر بنێرین بۆ ئێران و بڵێین چیدیكه ناكرێت و رێگه‌تان پێناده‌ین به‌و جۆره به‌رده‌وام بن.
ئه‌مڕۆ من پرسیار له ناتۆ ده‌كه‌م، كه زیاتر بچێته ناو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا له ژێر سه‌ركردایه‌تی مندا ئابوورییه‌كه‌مان زۆر به‌هێز بووه و سه‌ربه‌خۆی وزه‌مان وه‌رگرتووه و ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كی زۆر باشه و له پێشینه‌ی كاره‌كانی خۆمانه و پێشتر هیچ كات وا نه‌بووه. بژارده‌ی ئێمه زیاتر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ئێمه یه‌كه‌م وڵاتین بۆ وه‌به‌رهێنانی گازی سرووشتی و نه‌وت و پێویستمان به نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه و سوپای ئه‌مه‌ریكا له ژێر سه‌ركردایه‌تی مندا، بنیاتنراوه‌ته‌وه و 2 ملیار و نیو پاره‌ی تێدا خه‌رج كراوه. سوپای ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر كات به‌هێزتره و مووشه‌كه‌كانمان گه‌وره و به‌هێز و ورد و خێران. ئێستا ئێمه مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگیشمان له ژێر درووستكردندایه. ئه‌م چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی ئێمه هه‌مانه مانای وا نییه ئێمه به‌كاری ده‌هێنین و نامانه‌وێت به‌كاری بهێنێن.