ژاپۆن فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

 

له‌سه‌روبه‌ندی زیابوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئێران، ژاپۆن خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هێز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
یوشیهیدی ئوگا راوێژكاری باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكات له‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه‌ به‌نیازه‌ هێزی به‌رگری ڕه‌وانه‌كات بۆ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ پێناو سه‌لامه‌تی كه‌شتییه‌كانی ژاپۆن.

لای خۆشییه‌وه‌ شینزوئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له‌ وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار كرد هه‌وڵی دیبلۆماسی بده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئێران، له‌ كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا حكومه‌تی ژاپۆن ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی ده‌ورییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه‌ تێچووه‌كه‌ی له‌ سه‌دا نه‌وه‌دی له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی خاوی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت .

Back to top button