له به‌غدا و كه‌ربه‌لا دژی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به بێ ئاماده‌بوونی كورد و سونه پڕۆژه‌ی ده‌كردنی هێزه بیانیه‌كان و ئه‌مریكایان له عێراق په‌سه‌ند كردئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری كه‌ربه‌لای ناوه‌راستی عێراق و به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆپێشاندان له دژی بڕیاری په‌ڕله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به داوای كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له عێراق خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاری په‌ڕله‌مانی عێراقیان ره‌تكرده‌وه.
له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا خۆپێشانده‌ران چه‌ند پۆسته‌رێكیان به‌رزكردبوویه‌وه و له یه‌كێك له پۆسته‌ره‌كاندا نوسیبوویان په‌ڕله‌مانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكات. له‌وباره‌وه خۆپێشانده‌رێكی ئافره‌ت كه له خۆپێشاندانه‌كه‌دا به‌شداربوو گوتی په‌ڕله‌مانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكات و ئێمه داوا ده‌كه‌ین په‌ڕله‌ماتی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ئه‌مه داواكاری یه‌كێكه له داواكارییه گرنگه‌كانمان.
له‌لای خۆشییه‌وه خۆپێشانده‌رێكی دیكه گوتی هاتووین له دژی دوا بڕیاری په‌ڕله‌مانی عێراق خۆپێشاندان ئه‌نجامبده‌ین و ئه‌و بڕیاره‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تی گه‌لی عێراق نییه و ده‌بێته هۆی ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره. له به‌شێكی دیكه‌ی پۆسته‌ری خۆپێشانده‌راندا نوسرا بوو وتاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ڵه‌یه.