ئێران سندوقی ره‌شی فرۆكه‌ تێكشكاوه‌ دۆزرایه‌وه‌، راده‌ستی ئه‌مریكای ناكه‌ین خۆمان لێكۆلینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ین

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فرۆكه‌یه‌ك له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌د و حه‌فتاو شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌س رزگاری نه‌بوو. فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌، كه‌ فرۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا بوو له‌ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ فڕینی له‌ تاران كه‌وته‌خواره‌وه‌.

له‌وباره‌وه‌ ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی ئێرانی رایگه‌یاند كه‌ سندوقه ره‌شه‌ دۆزراوه‌كه‌ی فرۆكه‌كه‌ راده‌ستی ئه‌مریكییه‌كان ناكه‌ینه‌وه‌، فرۆكه‌كه‌ له‌ جۆری بۆینگ حه‌ودسه‌د و سی و حه‌وته‌.

عه‌لی عه‌بد زاده‌ سه‌رۆكی رێكخراوی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران به‌ ئاژانسی هه‌واڵی میهری وڵاته‌كه‌ی گوت ئێمه‌ سندوقی ره‌شی فرۆكه‌كه‌ ناده‌ینه‌وه‌ ده‌ستی كۆمپانیایی دروستكردنی فرۆكه‌ی بۆینگ. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ هێشتا روون نییه ‌سندوقه‌ ره‌شه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌درێت به‌ كامه‌ وڵات.

له‌ دوای تێكشكانی فرۆكه‌، هێڵی ئاسمانی نیوده‌وڵه‌تی ئۆكرانییا، پی ئێس حه‌ود سه‌د و په‌نجا و دوو، گوتی ئێران ئاشكرایكردووه‌ كه‌ دوو سندوقی فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

عه‌لی عه‌بد زاده‌ گوتیشی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگه‌ به‌و وڵاته‌ ده‌دات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تێكشكانی فرۆكه‌ بكات، كه‌ فرۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه، گوتیشی رێكخراوی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێرانی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ ده‌كات به‌ڵام ئۆكرانیش ده‌توانێت بوونی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ زانینی هۆكاری كه‌وتنی فرۆكه‌كه‌ هه‌بێت.‌

Back to top button