لەسەر پێشەڵكردنی سەروەری خاکی عێراق وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی بالیۆزی ئێران دەکات

 

دوای ئەوەی ئەمرکا له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ئێران چه‌ند موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نبار و هه‌ولێر كرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بالیۆزی ئێرانی بۆ گەیاندنی پەیامی نارەزایەتی بانگهێشت دەکات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێرشه‌كانی تاران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نبار و هه‌ولێر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقە و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا بانگهێشت ده‌كه‌ن.

هەروەها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نبار و هه‌ولێر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌.

لەکۆتای بەیاننامەکە دەڵێت، بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی عێراق وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری به‌ پله‌ی یه‌كه‌م گرنگی به‌ ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات و رێگه‌ نادات ببێته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی وڵاتان.

Back to top button