ئەو پیاوانەی هەفتانە سێجار قارچك بخۆن لەم نەخۆشییە بەدوردەبن

نوایترین توێژینەوە زانایانی وڵاتی ژاپۆن ئاشکرایانکردووە، ئەو پیاوانەی هەفتەی جارێک یان دووجار قارچک دەخۆن ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکات.

توێژینەوەکە لە زانکۆی “تۆهۆکۆ” و تەندروستی گشتی وڵاتی ژاپۆن ئەنجامدراوە، پاش توێژینەوە لە تەندروستی پیاوانی سەرو تەمەن ٥٠ ساڵ کە هەفتانە قارچکێیان خواردووە یان بڕێک گۆشتی سور و سەوزەیان خورادووە بەراورد کردووە.

دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی هەفتەی جارێک بۆ دووجار قارچک دەخۆن بەڕێژەی ٪٨ لە شێرپەنجەی پرۆستات بەدور دەبن ئەوانەی هەفتانەی سێجار زیادتر دەیخۆن بەڕێژکەی ٪١٧ ئەگەری توشبونیان کەمدەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە شێرپەنجەی پرۆستات لەناو پیاواندا زۆرترین قوربانی دەخاتەوە و ملیۆنەها لە سەرانسەری جیهان دەکوژێت.

Back to top button