چەند سوودێکی تەندروستیی خواردنی پیاز

پیاز چەندین سوودی گرنگی تەندروستیی هەیە، پێویستە بەردەوام لە ژەمەکاندا گرنگی تایبەتی پێبدرێت.

ماڵپەڕی “buzzkito” باس لە سوودەکانی دەکات.

پیاز یارمەتی خێراکردنی کرداری هەرسکردن دەدات ئەمەش بەهۆی بوونی ماددە ڕیشاڵییەکانەوە، هەروەها یارمەتی کوشتنی بەکتریا دەدات لە جەستەدا.

خواردنی پیاز هیچ هەستیارییەک لە جەستەدا دروست ناکات و بە تەواوەتی ماددە سوودبەخشەکان هەڵدەمژێت و بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەرییەکەی لە جەستەدا دەمێنێتەوە.

ئەو کەسانەی بەهۆی سەرماوە نەخۆش دەکەون یاخود کێشەی هەناسە تووندییان هەیە دەتوانن سوود لە خواردنی پیاز وەربگرن، جگە لەوەی یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات و سوودێکی زۆری هەیە بۆ بەهێزبوونی قژ بەهۆی بوونی ماددەی کبریت تێیدا.

خواردنی پیاز بە شێوەیەکی بەردەوام ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێکدەخات و دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

Back to top button