کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ وڵاتێکی ئەفریقا داوەتکرا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی بۆ ئەنجامدانی گەشتێک بۆ میسر بانگهێشتکرا.

کامل ئەبو عەلی، بەڕێوەبەری کار و سەرۆکی کۆمپانیای سپۆنسەری ئاهەنگی دەستنیشانکردنی باشترینەکانی ئەفریقا، لە میانەی رێورەسمەکەدا گوتی، بانگهێشتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو سەردانی میسر بکات.

ئەبو عەلی لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و خێزانەکەی بۆ ئاهەنگەکە بانگهێشتکرابوون، خێزانەکەی لە کەرنەڤاڵەکەدا ئامادەبوون، بەڵام بەهۆی پابەندی رۆناڵدۆ بە کارەکانییەوە نەیتوانی ئامادەببێت.

لەلایەن خۆیەوە کاتیا ئاڤیێرۆی خوشکی رۆناڵدۆ خۆشحاڵی خۆی بە بینی شاری غەردەقە و میسر پێشاندا.

شەوی رابردوو لە رێورەسمێکی گەورەدا باشترینەکانی ئەفریقا بۆ 2019 خەڵاتکران و سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگال و یانەی لیڤەرپوول بەباشترین یاریزان دەستنیشانکرا.

Back to top button