كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه.. به‌فر و باران ده‌بارێ.. سبه‌ى هه‌ینى له…
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سارد ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى، لە هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌كاته‌كانى به‌یانیدا هه‌ور ده‌بێت و كه‌مێك باران ده‌بارێت، له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ریی بارانبارین نامێنێت، له كه‌ركووكیش له كاته‌كانى به‌یانیدا ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌دواى نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ریی بارانبارین نامێنێت.