كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان ده‌ستی پێكرد

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 19/12/2016 شاندی پارتی به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان سه‌ردانی سلێمانی كرد و له‌ ئێستاشدا له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ دایه‌ له‌گه‌ڵ شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه‌ له‌ فازڵ میرانی، مەحموود محەممەد، كاكەمین نەجاڕ و عیزەدین بەرواری، له‌ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، و ئەحمەد كانی و دڵشاد شەهاب، له‌ ئەندامانی سەركردایەتی.

به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گۆڕان شاندێكی ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌، عومەر سەید عەلی ‌و جەلال جەوهەر ‌و جەمال حاجی محەمەد ئیسماعیل نامیق ‌و محەمەد عەلی.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20/11/2016 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، به‌مه‌به‌ستی رێكه‌وتنێكی سیاسی و نیشتمانی نوێ بۆ كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

Back to top button