وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا : به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/مه‌ولود-چاوش-و-عادل-عه‌بدولمه‌هدی.jpg)
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و شاندی یاوه‌ری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، عه‌بدولكه‌ریم هاشمی و باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز-ه‌وه پێشوازییان لێكرا.
پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌ره‌و كۆشكی حكوومه‌ت له به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، كۆبووه‌وه
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆببێته‌وه.