بافل تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی یەكێتی
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، بافل تاڵەبانی كورە گەورەی جەلال تاڵەبانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی كاندید دەكات و بەرهەم ساڵحیش لە كێبركێیەكە دەكشێتەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو یەكێتی بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح لە خۆكاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی دەكشێتەوە و بافل تاڵەبانی كورە گەورەی تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی یەكێتی”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە چەند رۆژی داهاتوو بریار وایە كە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرێت، لەو كاتەدا بەرهەم ساڵح لە خۆكاندید كردن دەكشێتەوە، باڤڵ تاڵەبانی خۆی كاندید دەكات بۆ سەرۆكایەتی كردنی یەكێـی”.
بەپێی پەیرەوی ناوەخۆی یەكێتی كە لە كۆنگرە دا پەسەند كرا، یەكێتی سەرۆكی دەبێت و لەگەڵ چوار كەسی تر وەك جێگر سەرۆكی یەكێتی دەسنیشان دەكرێت لەمیانی كۆبوونەوەیەك لە ئەنجوومەنی گشنی سەركردایەتی یەكێتیدا، كە وابریارە بە سەرپەرستی مستەفا چاورەش بەرێوە ببرێت”.