سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە ” دەیڤید شنکەر ” یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد .

 

لەم دیدارەدا دوایین گۆڕانکاری و روداوەکانی ناوچەیی و کاریگەری بە سەر هەرێمی کوردستانەوە تاوتوێ کران و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی ڕای خۆی بۆ چۆنیەتی هێورکردنەوەی گرژییەکانی ئەم دواییە دەربڕی .

 

لە کۆتایی دا دوولایەن هاوڕابوون لە سەر ئارامکردنەوەی ئاڵۆزی و گرژییەکانی ئێستا بۆ دەستبەرکردنی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامی پێوەندییەکان لە گەڵ بەغدا

Back to top button