سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەیڤید شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات
ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەیڤید شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناەراستی نزیک و شاندی یاوەری کرد .
شاندەکە پێک هاتبوون لە ستیڤ فەیگن کونسولی ئەمریکا لە هەولێر و چەند ڕاوێژکارێکی بالا لە وەزارەتی دەرەوەیی ئەمریکا .
گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوچەیی و کاریگەریەکانی بە سەر هەرێمی کوردستانەوە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی بۆ خۆی تەرخان کرد ، لەمبارەوە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گووتی وڵاتەکەی پابەندە بە یاسای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ، هاوکاتیش خوازیاری بەردەوامی گفتوگۆکا بوو لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ چەسپاندنی مافەدەستووریەکان .
سەرۆک بارزانی ویڕای ئاماژەدان بە ڕۆلی گرینگی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش و بەگشتی تیرۆریستاندا گووتی بە نەبوونی هێزی هاوپەیمانان بۆشایی ئەمنی دروست دەبێت و تیرۆریستان بۆ جارێکی تریش دەبنەوە مەترسی بۆ ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی ، بۆیە مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراقدا بە پێویست دەزانێت .
لە کۆتایی کۆبووونەوەکەدا پێوەندییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا جەختی لە سەر کرایەوەو هەنگاو نان بەرەوە بەردەوامی پرۆسەی سیاسی عێراق و چارەسەری خۆپیشاندانەکانی ناوخۆیی وەک خاڵی هاوبەش باس کران