نەتەوە یەکگرتووەکان : هێرشی سەرپاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا کاری حووسیەکانی یەمەن نەبووە .

بەرپرسێکی باڵای حووسیەکان بۆ رۆیتەرز  : ئێمە هێرشمان نەکرۆتەسەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا

 

لەو کاتەدا کە ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتۆتە لوتکەی خۆی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی نهێنیدا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ئەوە حووسیەکانی یەمەن نەبوون هێرشیان کردۆتە سەر پاڵاوگەی نەوتیەکانی ئارامکۆی سعوودیا .

 

ئەوە لە کاتێکدابوو کە لەدوای هێرشی سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا لە سپتامبەری 2019 هەر زوو ئێران بە تاوانباری سەرەکی ناسێندرا .

 

هەرچەند ئەو کات حووسیەکان بەرپرسیارەتی ئەوم هێرشەیان گرتە ئەستۆ ، بەڵام هاوکاتیش ئێران تاوانبار بوونی خۆی لە لایەن ریاز و ئەمریکاوە ڕەت کردەوە .

 

ئێستاو لەو کاتە گرینگەدا کە ئێران و ئەمریکا کێشەکانیان گەیشتۆتە هێڵی سوور ، لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی ئەو هێرشە کاری حووسیەکانی یەمەن نەبووە ، چوونکە ئەو مووشەک و فڕۆکەبێفڕۆکەوانانەی لەو هێرشەدا بەکار هاتوون لە توانای حووسیەکاندا نییە و ئاراستە کردنی ئەو مووشەکانەش دیاری کردووە لە لایەن حووسیەکانەوە نەبووە .

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەو مووشەکانە لە بەری باکوورەوە ئاراستەی ئارامکۆ کراون ، ئەوە لە کاتێکدایە حووسیەکان لە باشوورن .

نەتەوەیەکگرتووەکان دەنووسێت کاری ئێمە ئەوە نییە وڵاتێک تاوانبار بکەیین ، بەڵام هەڵدانی موووشەکەکان لە یەمەنەوە نەبووە .

سەرچاوە dw

Back to top button