هەنگاریا : پێویستە ئەورووپا لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەنبەر ئێران نزیک بێتەوە

هەنگاریا داوا لە وڵاتانی ئەورووپایی دەکات لە کاتێکی وا هەستیاردا پێویستە هاوتەریبی سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بن لە دژی ئێران .

 

ڤیکتۆر ئوربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا رۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی چارەسەری بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیک بوونەوەی وڵاتانی ئەورووپاییە لە پلانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێران .

 

وا بڕیارە رۆژی هەینی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە بروکسێل کۆببنەوەو کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ کەن .

Back to top button