پۆمپیۆ : پێویست ناکات دیپلۆماتەکانی ئەمریکا پێوەندییان بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانەوە هەبێت

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە بەرپرسانی وڵاتەکەی دەکات با پێوەندی بە ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ئێرانەوە نەبێت ، بۆ ئەوەی گرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کەم بێتەوە ، پۆمپیۆ باس لە موجاهیدنی خەڵکی ئێران و کۆمەڵە ودیموکرات دەکات .

 

لە چاوپێکەوتنێکی ( س ئێن ئێن ) دا پۆمپیۆ دەڵیت زۆرێک لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەیانەوێت خۆیان لە ئێمە نزیک کەنەوە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان ، بەڵام زۆربەیان لە ڕابردوودا بە شێوەی توندڕەوانە هەوڵیان بۆ ئامانجەکانی خۆیان داوە هەر بۆیەش پێوەندی لە گەڵ ئەوان هۆکاری نەرێنی دەبێت و گرژییەکان ئاڵۆزتر دەکات .

 

سی ئێن ئێن دەنووسێت لە فەرمانێکی نهێنیدا کە هەفتەی ڕابردوو نێردراوە بۆ هەموو ناوەندی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیەکانی ئەمریکا ، داوا کراوە خۆیان لە پێوەندی کردن بە ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ئێران بەدوور بگرن .

 

بلۆمبێرگیش لەمبارەوە دەنووسێت لەم نامەدا بە ڕاشکاوی ناوی موجاهیدینی خەڵکی ئێران ، کۆمەڵەو دیموکرات هاتووە

Back to top button