ئێران ڕاستیەكان دەدركێنێت
میدیاكانی ئێران پێشوەخت ڕایانگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشەكەی ئێران بۆسەر پێگەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لانیكەم هەشتا سەربازی ئەمریكی كوژراون بەڵام ئەمیر حاجی زادە دواجار ڕاستیەكان دەڵێ
بەرپرسی هێزەكانی ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشەكەی ئێران هیچ سەربازێكی ئەمریكا نەكوژراوە بەڵكو ئەوان كەرەستەی سەربازی ئەمریكا یان كردۆتە ئامانچ
ئەو وتانەی ئەمیر حاجی زادە لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی ئێران بەردەوام ئاماژەیان بە كوشتنی دەیان سەربازی ئەمریكی دەكرد