گۆڕان شێوازی پێشوازی كردنی لەشاندی پارتی شاردەوە

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لەكاتی گەیشتنی شاندی پارتی بۆ بارەگای سەرەكی گۆڕان ئەو حزبە رێگای نەدا هیچ میدیایەك دیمەنی گەیشتنەكە بگوازنەوە، تەنها میدیای گۆڕان خۆی نەبێت، لەكاتێكدا هەلسوراوانی ئەو بزوتنەوەیە پێشتر داوایان دەكرد تەواوی كۆبوونەوەكەش بگوازنەوە.
 
سەرچاوەیەك بە خواكوڕكی راگەیاند هۆكاری شاردنەوەی گەیشتنی شاندی پارتی بۆ ناو بارەگای سەرەكی گۆڕان ئەوە بووە رێگا نەدەن دۆستایەتی شاندەكانی پارتی و گۆڕان پێشانی خەڵك بدرێت، بۆ ئەوەی ئاراستەی خەڵك نەگۆڕێت لە دژایەتی سیاسی و حزبی.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، كاتێك شاندی پارتی گەیشتۆتە بارەگای سەرەكی گۆڕان، لەگەڵ شاندی گۆڕان یەكتریان ماچ كردووە و دەست لەمڵ یەك بوونە، تا گەیشتوونەتە ژوورەوە نوكتە و بەسەرهاتی و پێكەنیون، بەڵام گۆڕان نەیویستووە ئەو دیمەنە بگوازێتەوە ، بۆ ئەوەی ئەو ئاراستە سیاسە دژ بە پارتیە نەگۆڕێت.

 

0001231
وێنەكە وەرگیراوە
32413543
رێگری لە رۆژنامەنووسان
Back to top button