ئەمڕۆ .. عادل عەبدولمەهدی بە سەردانێكی بەپەلە دەگاتە تـاران

 

سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەهدی  ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی کۆماری ئێران دەکات .

 

لە دوای ئەم بارودۆخە نەخوازراوە کە ڕووی دا لە نێوان واشنتۆن و تـاران،بەرپرسێکی بـاڵا لە تاران گوتی ئەم سەردانە لە بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسیەکانی حکومەتی عێراق دێت بۆ کاڵبوونەوەی ئەم گرژیانەی کە ناوچەکە بەخۆوە بینی لە دوای کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودس قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە و هێرشە مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

 

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button