بۆ پاڵپشتی كردن له‌ سروە عەبدولواحید 25 كەس هاتنە سەر شەقام

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 19/12/2016 له‌سلێمانی گردبوونه‌وه‌ بۆ پشگیریكردن له‌ قسه‌كانی سروه‌ عه‌بدولواحید ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ خه‌ڵك ئاماده‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

دوای ئه‌وه‌ی په‌ره‌له‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ عێراق دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فژیۆنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانی نزیك له‌ مالكی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ژنی پێشمه‌ركه‌ شه‌هیده‌كان خۆیان ده‌فرۆشن، به‌هه‌زاران كه‌س له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سۆران كه‌لار و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ گردبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا.

ئه‌مرۆش بۆ پشگیری كردن له‌و قسانه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحیدی خوشكی شاسوار عه‌بدولواحید گه‌وره‌ بازرگانی سلێمانی، ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌خه‌ڵك گردبوونه‌وه‌.

Back to top button