عێراق هەوڵی خۆپارێزی دەدات

دوای هێرشی موشەكی ئێران بۆ سەر پێگەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەرپرسانی عێراقی وێڕای ئیدانەی كارەكانی ئێران هەوڵی خۆپارێزی دەدەن .

 

لەمبارەوە عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەیەنێت كە عێراق ئامڕازێك نییە بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكان و دەیەوێت سیاسەتێكی هاوسەنگ بكات و سەروەری خۆی بپاڕێزێت .

 

عادل عەبدولمەهدی ڕایانگەیاندووە كە عێراق ناكرێت ببێتە خاڵی یەكلایی كردنەوەی كێشەكان بگرە دەیەوێت عێراق ببێتە عاملی ڕەواندنەوەی كێشەكان لە ناوچەكە

Back to top button