ئاڵای میلیشیاکانی سەر بە تاران لە دوای فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بەدیار کەوت
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ، حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە پشت سەری ئاڵای میلیشیاکانی سەر بە ئێران دانـدراوە و دیارترینیان حزبولڵای لوبنانی و ئەنسارولڵای حووسی و حەماسی فەلەستینی دەبیندرێت .
ئەو لە کاتێك دا پێشتر بەرپرسانی سوپای پاسداران لە لێدوانەکانیان دا تەنهـا ئاڵای ئێران و سوپای پاسدارانیان دادەنـا بەڵام پێ دەچیت ئەم جارەیان ئێران شانازی بەم میلیشیانە بکات بۆیە دایـانـناوە ،
ئاڵایەکان بە ڕیزبەندی لە ڕاستەوە بۆ چەپ : 1/ میلیشیای زەینەبیەکان پێکهاتوون لە شیعەکانی پاکستان و لە سوریا دەجەنگن ، 2 / میلیشیای فاتمیەکان : لە شیعەکانی ئەفغانی پێکهاتوون و لە سوریا دەجەنگن ، 3 / بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی ، 4 / میلیشیای حەشدی شەعبی عێراقی ، 5 / میلیشیای ئەنسارولڵای حووسی لە یەمەن ، 6 / میلیشیای حزبولڵای لوبنانی ، 7 / ئاڵایچەکی ئاسمانی ئێران ، 8 / ئاڵای هێزی مووشەکی لە ئێران ، 9 / ئـاڵای ئێران
سەرچاوە : العربیە نێت