نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا لە گەڵ جێگری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا کۆدەبێتەوە

 

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا  لە گەڵ جێگری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا کۆدەبێتەوە

 

د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا و شاندی یاوەری لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ پەرلەمانی بەلجیکا لە بروکسێل لە گەڵ ساموئێل کۆگۆلاتی جێگری سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کۆبووە.

 

لەم کۆبوونەوەدا د. دلاوەرئاژگەیی تێڕوانینی خۆی بۆ بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێرا ق و هەرێمی کوردستان شی کردەوەو نیگەرانی  قووڵى هەرێمی کوردستانی بۆ پەرە ئەستاندنی ئالۆزییەکانی  ناوچه‌كه‌ راگەیاند .

 

هاوکات  جه‌ختی کردەوە كه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێكارى سه‌ربازى به‌ چارەسەری نابینێت و داوای له‌ هه‌موو لايه‌ك کردووە هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان بە دوور بگرن.

 

 

لە بەشێکی تری دانیشتنەکە وێڕای ئاماژەدان بە رۆلێ گرینگی هاوپەیمانان  لە رووبەروو بوونەوەی شەڕی تیرۆردا ، گووتی ڕاستیەکان ئەوە دەردەخەن لە ئەگەری دەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێرا ق هەرێمی کوردستان جارێکیتر ناوچە دەبێتە شوێنی سەرهەڵدانەوەی داعش و هەموو گرووپە ئایدۆلۆژییە توند رەوەکانی تیرۆریستی .

 

 

دروست کردنی پردی  پەیوەندی لە نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی بەلجیکا  تەوەرێکی  تری کۆبوونەوەکە بوون و بڕیار درا لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئاڵوگۆر کردنی شاندی پەرلەمانی نێوان هەردوولا دەست بە  هەنگاوە پراکتیەکان لەو بوارەدا  بکرێت.

 

 

لە لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی  لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی  بەلجیکا دەستخۆشی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد لە دابین کردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئامادەیی خۆی دەربری بۆ گەیاندنی پەیامی و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانی بەلجیکا و رایگەیاند کە لە لای خۆیەوە کار دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا.

 

Back to top button