هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تی داوای روونكردنه‌وه له عێراق ده‌كات له باره‌ی یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به بێ ئاماده‌بوونی كورد و سونه له دانیشتنێكی نا یاسای بڕیاری ده‌ركردی ئه‌مریكا و هێزه بیانیه‌كانی له عێراق ده‌ركرد، هاوپه‌یمانی نێو ده‌ولتی داوای روونكردنه‌وه له په‌رله‌مان ده‌كات له باره‌ی سروشتی یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكان، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت باشترین بژارده ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام بن له شه‌ڕی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش.
هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه كه، هاوپەیمانێتییەكە بۆئەوەی تەركیز بخاتەسەر پاراستنی بنكە سەربازییەكانی لە وڵاتەكەدا، لەئێستادا چالاكییە سەربازیەكانی لە عیراقدا راگرتوە.
هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی راشیگه‌یاندووه كه هاوپەیمانێتیه‌كه‌یان لە 5 بواردا تەركیزی چڕكردوەتەوە لەوانەش بەرەنگاربونەوەی پروپاگەندە زیانبەخشەكانی داعش، بەدەستهێنانی سەقامگیری بۆ عیراق و بڕینی پشتگیری دارایی ئەو رێكخراوە.
هه‌روه‌ها له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هاوپه‌یمانی نێو ده‌لوتی رایگه‌یاندووه كه چاوەڕێی رونكردنەوەی زیاتر دەكەن لەسەر سروشتی بڕیارەكە و كاریگەریەكانی لەسەر هێزە بیانییەكان، كە چیتر رێگەیان پێ‌نادرێت لە عیراقدا بمێننەوە، لەكاتێكدا هاوپەیمانێتییەكە پێیوایە بەرژەوەندی هاوبەشی هاوپەیمانان بە عیراقیشەوە ئەوەیە بەردەوامبن لە شەڕی دژی داعش.