نانسی پیلۆسی داوا له تره‌مپ ده‌كات كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكات
دوای ئه‌وه‌ی گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیاتر په‌ره‌یان سه‌ند و له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌كان له لێواری ته‌قینه‌وه‌دان،. سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوا له تره‌مپ ده‌كات كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكات.
نانسی بیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند لە پێناو سەلامەتی ئەمریكییەكان پێویستە ئیدارەی ئەمریكا گرژییەكان لەگەڵ ئێران كەم بكاتەوە. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه هێشتا چاوەڕێی وەڵامی پڕۆسەی كوشتنی قاسم سلێمانین”.
سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا راشیگه‌یاندووه كه “پارێزگاریكردن لە سەلامەتی ئەمریكییەكان ئەركی ئێمەیە لە كۆنگرێس، ئەو هەڵكشانەی لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە دروست كراوە ئێمە قبوڵی ناكەین هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه كه كوشتنی قاسم سلێمانی كە بە بێ ئاگاداری كۆنگرێس ئەنجامدراوە ژیانی ئەمریكییەكانی خسۆتە مەترسییەوە”.