داعش هێڕشی كرده سه‌ر سنوری كه‌ركووك
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی جوله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له سنوری كه‌ركووك زیادی كرد، چه‌ند جارێك هێڕشیانكردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و بنكه‌كانی سوپای عێراق له‌و ناوچانه.
به پێی زانیاریه‌كان كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر داعش هێڕشی كردۆته سه‌ر گونده‌كانی كاكه‌یه‌كان له سنوری كه‌ركووك و له لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كان رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاویه‌كی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه تا ئێستا هێڕشه‌كه به‌رده‌وامه و ئاستی زیانه‌كانی شه‌ڕه‌كه نه‌زاندراوه.