به‌ وێنه‌: خواكوڕك بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی ئه‌مریكا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێران بۆردوومانی كرد

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌ڵانی هێڕشی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كه‌ تیدا فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران قاسم سوله‌یمانی كوژرا، ئێران بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی له‌ ئه‌نبار بۆردوومانكرد كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگر كراوه‌، به‌ڵام شوێنی بۆردوومانكراوه‌كه‌ له‌ هیچ میدیایه‌ك ده‌رنه‌كه‌وت.
ده‌زگای میدیای خواكوڕك بۆ جاری یه‌كه‌م وێنه‌ی سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌ بۆردوومانكراوه‌كه‌ی ئه‌مریكای لێیه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ هێڕشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د سوپای پاسداران رایگه‌یاند هه‌شتا سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا رایگه‌یاند هیچ سه‌ربازێك زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه‌.

 

 

Back to top button