ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: چیتر ڕێگه‌ ناده‌ین كه‌ موچه‌ی خانه‌نشینی به‌ شێوه‌ی ڕابردوو بۆ پله‌ باڵاكان به‌ گشتی و په‌ڕله‌مانتاران به‌ تاییبه‌ت به‌رده‌وام بێت

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مان نارد و له‌ ئێستادا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كراوه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ بكرێت، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چیتر ڕێگه‌ ناده‌ن كه‌ موچه‌ی خانه‌نشینی به‌ شێوه‌ی ڕابردوو بۆ پله‌ باڵاكان به‌ گشتی و په‌ڕله‌مانتاران به‌ تاییبه‌ت به‌رده‌وام بێ.

ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردتیەتی پارتی لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسویەتی: هه‌ڵوێستی په‌ڕله‌مانتارانی لایه‌نه‌كانی تر  بۆ جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانی خۆیان به‌ جێ ده‌هێڵم، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی پارتی ده‌بێ بزانن له‌ ژێر چاودێری وردی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و‌ رێبازی بارزانی دا ده‌بن.

ئەو بەرپرسەی پارتی نوسویەتیشی ئەوان هه‌ڵوێستییان له‌ به‌رامبه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینی په‌ڕله‌مانتاران، ڕاستی و دروستی دروشمه‌كانییان بۆ هه‌موومان به‌ دیارده‌خات، ده‌بێت ئه‌مجاره‌ دیاری بكه‌ن كه‌ چیتر ڕێگه‌ ناده‌ن كه‌ موچه‌ی خانه‌نشینی به‌ شێوه‌ی ڕابردوو بۆ پله‌ باڵاكان به‌ گشتی و په‌ڕله‌مانتاران به‌ تاییبه‌ت به‌رده‌وام بێت”.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی ڕاشیگەیاندووه‌ “چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی ئێوه‌ین و هیوادارین له‌ ئاستی ناوی پارتی و ڕێبازی بارزانی دا بن. جگه‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌ هیچی ترتان لێ قبووڵ ناكرێت”.
Back to top button