رۆیته‌رز: فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ مووشه‌كی ئێرانی به‌ركه‌وتووه‌و خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌ ئاسمانی تاران له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌یمام خومه‌ینی كه‌وته‌ خواره‌وه، كه‌وته‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هێڕشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، ئاژانسێكی جیهانییش ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئێران به‌ هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌كه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ خستۆته‌ خواره‌وه‌.

 ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكری كردووه‌ كه‌  به‌ پێی زانیاریه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا ئێرنا به‌ هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌كه‌ی خستۆته‌ خواره‌وه، لە ئەنجامدا 170 سەرنشین سەرجەمیان گیانیان لە دەستدا.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ بڵاویشی كردۆته‌وه‌ كه‌  فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە هەڵە موشەكی بەر كەوتووە لەو موشەكانەی ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا كرابوو.
Back to top button