سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌

 

 

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی دواهه‌مین گرژیه‌كانی ناوچه‌كه‌ و دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای پێشوازى لە دەیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك و شاندێكی یاوەری کرد.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا به‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌ چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و  ناوچەکە و دانبەخۆداگرتن و  نەبوونى عێراق بە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى کێشە و ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا تیشكیان خستە سه‌ر پەیوەندییەکان و دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەی بە هاوکاریى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى.

مالپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ی  پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکوومەتى فیدراڵ و خۆپیشاندانەکان و داواکاریى خۆپیشاندارانى عێراق، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا كراون و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولابوونه‌

 

Back to top button