چی بەسەر لەشتدا دێت ئەگەر چیتر گۆشتی سور نەخۆیت؟

ماڵپەڕی “webteb”ی تایبەت بە بابەتی تەندروستی باسی کاریگەری دوورکەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی سور و سودەکانی دەکات.

1-دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن:
گۆشت بڕێکی زۆر چەوری تێرکەری تێدایە کە لەناو لەشدا دەگۆڕێت بۆ کۆلیسترۆلی زیانبەخش، لەکاتی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆل لەناو خوێنبەرەکاندا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.

هەندێ توێژینەوە سەلماندویەتی کە دوور کەوتنەوە لە گۆشت و پەیڕەویکردنی سیستمێکی خۆراکی ڕووەکی بە ڕێژەی 35٪ ئاستی کۆلیسترۆلی ناو خوێن کەمدەکاتەوە.

2-ئەگەری توشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە کەم دەبێتەوە:
چەوری ئاژەڵ ئاستی ئیلتیهابی ناو لەش بەرز دەکاتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، هەروەها سۆدیۆمی ناو گۆشتی قتوو کاری هۆڕمۆنی “ئەنسۆلین” لاواز دەکات.

مادەی پارێزەری ناو گۆشت خانەکانی پەنکریاس تێکدەشکێنێت کە “ئەنسۆلین” دەردەدات، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی جۆری دووەمی شەکرە.

3-پێست جوان دەبێت:
گۆشتی سور ڕەنگە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و دەرکەوتنی پەڵە، هەربۆیە دوورکەوتنەوە لێی دەبێتە هۆی جوانبوونی پێست و پاکبوونەوەی.

 

Back to top button