ئاگاداربن.. زۆر خۆشوشتن زیانی هەیە

زیادە ڕەوی لە خۆ شوشتندا زیای هەیە و ئەگەر ئەوەی هەیە جەستەت توشی نەخۆشی بێتەوە بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە زانکۆی “کۆڵۆمبیا” ئەنجام دراوە.

لە ئاگادار کردنەویەکیاندا راوێژکارەکانی بواری تەندروستی دەڵێن: خۆ شوشتنی ڕۆژانە پێست توشی وشک بون دەکات و تەڕی تێدا نامێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی شەق بونی پێست و ڕێگا دەدات بەکتریاکان بچنە نێو خانەکانی لەشەوە.

هەروەها خۆ شوشتنی ڕۆژانە ئەو چەوریەی جەستە دەری دەکات نایهێڵێت و ڕێگە لە دروست بوونی بەکتریا باشەکان دەگرێت کە بەرگری لە لەش دەکەن لە نەخۆشییەکان.

زاناکان دەڵێن باشتر وایە هەفتەی دوو جار خۆتان بشۆن باشترە و تەندروستی ترە بۆ جەستەی مرۆڤ.

Back to top button