کەشناسی هەرێم : بهفربارین بهردهوام دهبێت
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە شاخەکانیش بەفر دەبارێت.
بەپیی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی. کەرکوک و دهۆک بارانبارین بەردەوام دەبێت. لە شاخەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکیس بەفربارین بەردەوام دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ لە پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە.