سەرۆك وەزیرانی کەنەدا: ئێران فڕۆکە ئۆکراینیه‌كه‌ی خستۆتە خوارەوە

 

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ هەواڵگریانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ فڕۆکە ئۆکراینیەکە بە مووشەکی ئێرانی دژە ئاسمانی خراوەتە خوارەوە.

جاستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانیی کەنەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا كه‌ لەوانەیە خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەبێ مەبەست بووبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دوو کاربەدەستی ئەمەریکا رایانگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌ دان كه‌ فڕۆکە ئۆکراینییەکە له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بەهۆی موشەکی دژە ئاسمانی خرابێتە خوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: بەڵگه‌مان له‌ به‌رده‌ست دایه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە مووشەکی دژە ئاسمانی خراوه‌تە خوارەوە، بەڵام لەوانەیە بەبێ مەبەست بووبێت.

جۆنسن لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: زانیاری هەن لەسەر ئەوەی فڕۆکەکە بە مووشەکی ئێرانی خراوەتە خوارەوە، پێدەچێت بەبێ مەبەست بووبێت،  به‌ڵام بەڕیتانیا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەپەلە گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکەنەوە.

Back to top button