سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوشک و برا ( یارسانەکان ) دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس ) پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی ( یارسان ) دەکات و دڵنیایان دەکاتەوە کە ئەوان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردی هەموو مافێکیان پارێزراو دەبێت .
دەقی پیرۆزباییەکە
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک وبرا کاکەییەکانمان(یارسان) دەکەم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران(قەوڵتاس) هیوادارم جەژنەکەیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. کاکەییەکان (یارسان) پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە ، مافەکانیان پارێزراو دەبێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
10/1/2020